
ماک ستۆدیۆ بە چیپی Apple M4 Max (پرۆسیسەری ١٤ هەستەیی و کارتی گرافیکی ٣٢ هەستەیی) و ڕامی ٣٦ گیگابایت، بۆ کارە قورسەکان وەک مۆنتاژی ڤیدیۆی پرۆفیشناڵ، دیزاینی سێ ڕەهەندی، مۆسیقا و گەشەپێدانی پڕۆگرام. SSD ٥١٢ گیگابایت یان ١ تێرابایت. لە پشتەوە چوار پۆرتی Thunderbolt ٥ و HDMI و Ethernet ١٠ گیگابیت و دوو USB-A هەیە، لە پێشەوە دوو USB-C و کارتخوێنی SDXC. دیزاینێکی بچووک و ساردکەرەوەی بێدەنگ. تێبینی: شاشە و کیبۆرد و ماوس لەگەڵیدا نییە.