
ماکبووکی ئەپڵ ئێیر ١٥.٣ ئینچ بە چیپی Apple M3 (پرۆسیسەری ٨ هەستەیی و کارتی گرافیکی ١٠ هەستەیی). شاشەی گەورەی ١٥.٣ ئینچی Liquid Retina بۆ کارکردن و فیلم و دیزاین، بە دیزاینێکی باریک و سووک (١.٥١ کیلۆگرام) و بێ فەنە، واتە بێدەنگە. پاتریەکەی تا ١٨ کاتژمێر کارکردن دەدات، کامێرای ١٠٨٠p، شەش بلندگۆ لەگەڵ Spatial Audio، پۆرتی Thunderbolt و MagSafe. بە ڕەنگەکانی Midnight، Silver و Starlight بەردەستە.