ئەپڵ کیبۆردە کۆنەکەی کوردی دەگەڕێنێتەوە

ئەپڵ کیبۆردە کۆنەکەی کوردی دەگەڕێنێتەوە
هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆنلە گۆڕانکارییەکی نوێدا بۆ سیستەمی کارپێکردنی ئایفۆن، کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی تاقیکاریی iOS 27.2دا کێشەی کیبۆردی کوردی (سۆرانی) چارەسەر کردووە و شێوازە کۆنەکەی بۆ بەکارهێنەران گەڕاندووەتەوە. پاش ئەوەی لە وەشانەکانی پێشوودا گۆڕانکاری بەسەر ڕێکخستن و شێوازی پیتەکانی کیبۆردی کوردیدا هات و ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە، لەم نوێکردنەوەیەدا هەردوو بژاردەکە لە بەشی ڕێکخستنەکان (Settings) بەردەست خراون: Sorani Kurdish: شێوازە نوێیەکەی کیبۆردی کوردییە. Sorani Kurdish – QWERTY: کیبۆردە ئاشنا و کۆنەکەیە کە زۆرینەی بەکارهێنەران داوای گەڕاندنەوەیان دەکرد. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکاریدایە (Beta) و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فەرمیی نوێکردنەوەی iOS 27.2 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران، هەمووان دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان لە بەشی زمان و کیبۆرد لە نێوان شێوازی کۆن و نوێدا یەکێکیان هەڵبژێرن.

پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەی واتسئەپ، تەلەفۆن یان ئیمەیل

واتسئەپ بکە
گەڕانەوە بۆ بلۆگ
یارمەتیت دەدەم بۆ دۆزینەوەی ئەوەی دەتەوێت